Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:57

لە پارێزگای وانی كوردستانی توركیا كاری ئاژەڵداری لە وەرزی زستاندا سەخت بووە

کوردستان TV
100%

لە قەزای گورپنار سەربە پارێزگای وان  لە كوردستانی توركیا ، ئاژەڵداری كە یەكێكە لە گرنگترین سەرچاوەكانی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، سەرەڕای سەختی زستان و جوگرافیای ناوچەكە، ئاژەڵداران بەخێوكردنی ئاژەڵەكانیان پشت گوێ نەخستووە.
ئاژەڵداران كە لە ناوچە بەرزەكانی قەزاكە دەژین و تاكە بژێویی ژیانیان لەسەر ئاژەڵداریە لە بارودۆخێكی زۆر سەختی زستاندا كە لە ناوچەكەیاندا شوێن بە شوێن یەك مەتر بەفر باریوە بەو پەڕی تواناوە بەردەوامن لەسەر كارەكەیان.
هەروەها ئاژەڵدران كە لە مانگەكانی وەرزی هاویندا ئاژەڵەكانیان لە كوێستانەكان بەخێو دەكەن و لە وەرزی زستانیشدا لەناو گەوڕەكاندا، ناوبەناو بە رۆژدا دەریان دەكەن و لەسەر بەفر ئالیكان پێ دەدەن و دواتر كاتەكانی ئێوارە دووبارە دەیانبەنەوە ناو گەورەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.