هونه‌رمه‌ندی كورد بڵند عه‌بدوڵا گله‌یی له سۆشیال میدیا و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات كه به ڕاستی ڕۆڵێكی نه‌رێنییان بینیوه له پیشاندانی راستییه‌كان و ده‌شڵێت سه‌ردانی 32 وڵاتانی جیهانم كردووه شوێنێكم نه‌دی هاوشێوه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان جوان و رازاوه‌ی بێت به سیفه‌ته‌كانی سروشته‌كه‌ی. به‌ڵام به داخه‌وه جوگرافیه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌ك كه دراوسێیه‌كانمان دژمنی ئێمه‌ن و هه‌رگیز نایانه‌وێ ئێمه به ئارامی و به‌بێ ئاژاوه بژیین.
بڵند عه‌بدوڵا بابه‌تێكی تازه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی با ئێمه وڵاتی خۆمان خۆش بوێت. ئه‌وه‌نده نه‌یشكێنینه‌وه و ناشیرین و بچووكی نه‌كه‌ینه‌وه؛ ده‌بێ زۆر به‌رز و پاك رایبگرین و بیپارێزین و ئینتیما بۆ نیشتمان به‌هێز بكه‌ینه‌وه. ئه‌گینا منداڵێكی بێگانه زۆر ئاسان پێمان ده‌وێرێت و سووكایه‌تیمان پێ ده‌كات..
بڵند عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌سه‌ر سۆشیال میدیا و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ڕاگه‌یاندن كه به‌ڕاستی ڕۆڵێكی نه‌رێنییان پێوه دیار بوو له‌چاو راستییه‌كان. به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی ته‌نها دیوه نه‌رێنی و ناخۆش و هه‌واڵی ڕووخێنه‌ر و دڵه‌ڕاوكێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئایا هیچ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر نیه كه نیشانی بده‌ن؟ تكایه سیاسه‌تی كاركردنتان بگۆڕن با كار و پیشه‌تان له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌تاندا بێت و رووداوی نه‌شیاوی قێزه‌ون و جه‌رگبڕ و ناخۆش مه‌خه‌نه به‌ر باس و سه‌ر شاشه‌ی تیڤی؛ وه‌رن باس له هزر و فكری جوان بكه‌ن. باس له ژیانی گه‌نجێكی داهێنه‌ر بكه‌ن و بیكه‌ن به نموونه بۆ گه‌نجانی تر. باس له جوانیه‌كانی ژیان بكه‌ن. باس فه‌لسه‌فه‌ی ژیانێكی ئاسووده بكه‌ن و هتد.
له به‌شَێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و دیاردانه وای له تاكی كۆمه‌ڵگا كردووه كه به ته‌واوه‌تی ڕه‌شبین بێت و ته‌نها لایه‌نه نه‌رێنیه‌كان ببینێت و هه‌میشه گله‌یی و جنێودان و لاوازبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینتیمای بو خاك و مانا و پیرۆزی ئاڵا و گرنگیی پاراستنی خاك لا نه‌مینێ و هه‌روه‌ها سیمای شار و سروشته جوان و رازاوه‌كه‌ی خۆی له لا ناشیرین بێ و وته‌ی جوانی له لا ببێته درۆ و راستگۆیی ببێته نه‌فامی و كار و ره‌فتاره ناشیرینه‌كان ده‌بنه جێگای ده‌ستخۆشی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به دیوه‌كه‌ی تری بكه‌ن كه پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی….
بڵند عه‌بدوڵا ده‌شڵێت سه‌ردانی 32 وڵاتانی جیهانم كردووه شوێنێكم نه‌دی هاوشێوه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان جوان و رازاوه‌ی بێت به سیفه‌ته‌كانی سروشته‌كه‌ی. به‌ڵام به داخه‌وه جوگرافیه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌ك كه دراوسێیه‌كانمان دژمنی ئێمه‌ن و هه‌رگیز نایانه‌وێ ئێمه به ئارامی و به‌بێ ئاژاوه بژیین.
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵڵا: با وڵاتی خۆمان خۆش بوێت و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌هێز بكه‌ینه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.