راوێژكارێتی میدیایی هێڵه ئاسمانییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند له 17ی ئاداره‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌نێوان ئادانا و هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
به‌م جۆره هه‌فته‌ی دوو رۆژ (له مانگی ئاداردا پێنجشه‌ممه و دوو شه‌ممه و له مانگه‌كانی دیكه‌یشدا رۆژانی سێشه‌ممه و هه‌ینی) گه‌شته‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌ولێر كه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تایبه‌تمه‌ندی فره پێكهاته‌یی هه‌یه و میوانداری چه‌ندین شارستانێتی كردووه به درێژایی مێژوو، به ته‌لارسازییه كه‌م وێنه‌كه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت. به تایبه‌ت له مانگی ئاداردا كه فێستیڤاڵی كلتوری نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت شاره‌كه ده‌بێته جێی سه‌رنجی زۆری گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی.
هێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵو جێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت كه گه‌شتی ئاسمانی له 99 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ بكات. كۆمپانیاكه هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ره‌خساندووه كه گه‌شتیاران ده‌توانن ئه‌و بلیتانه‌ی له 31ی ئاداردا ده‌یكڕن تاكوو 31ی ئایار كاتی گه‌شته‌كانیان بگۆڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.