کەسێک لە دوای وەرگرتنی 11 ژەم ڤاکسین لەکاتی وەرگرتنی ژەمی 12 دەستگیر دەکرێت.
ئەمارێندرا پراتاپ شاهی پزیشکی تەندروستی گشتی ڕایگەیاند: کەسێک لە ساڵی ڕابردوودا 11 ژەم ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە.
ڕاشیگەیاند: ئەو کەسە ناوی براهمیدۆ مانداڵییە و تەمەنی 65 ساڵە، 11 ژەم ڤاکسینی لە ویلایەتی بیهار وەرگرتووە.
ڕوونیشی کردەوە کە "ئێمە پێشتر بەڵگەمان دۆزیوەتەوە کە ناوبراو هەشت دەرزی لە چوار شوێن وەرگرتووە".
هاوکات براهیمدۆ مانداڵی تەمەن 65 ساڵ ئاماژەی بەوە دا کە ڤاکسینەکە یارمەتی داوە تەندروست بمێنێتەوە و ئازارەکانی کەم بکاتەوە.
دووپاتیشی کردەوە کە دووچاری هیچ ئاڵۆزی و خراپییەکی تەندروستی نەبۆتەوە لەدوای وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاکسینانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.