كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و داوای زیاد كردنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ناسه‌قامگیری ئابووری، گرانی و بێكاری ته‌نگی به ئابووری و كۆمهڵَگهی توركیادا هه‌ڵچینه‌وه و ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ كۆنترۆڵ كردنی بۆرسه و پاراستنی به‌های لیره‌ی توركی چه‌ند چه‌ندین ملیار دۆلاری خستووته بازاڕه‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دراوه بیانییه‌كان، به‌ڵام هێشتا گرانی له لووتكه‌دایه و چینه جیاجیاكانی كۆمهڵگهیش داوای دابه‌زاندنی نرخه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوای خۆپیشاندانی هێزه‌كانی پۆلیس، كرێكارانی پیشه‌سازی توركیایش به تایبه‌تی كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل، دروست كردنی كه‌لووپه‌لی ناوماڵ و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستیش ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد. خۆپیشاندانه‌كانی كرێكارانی پیشه‌سازی به‌رده‌وامه و له شاره جیاجیاكانی توركیا، كرێكاره‌كان به گردبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ئابووری حكوومه‌ت، ده‌ستیان به مانگرتن كردووه وداوای زیاد كردنی مووچه‌كانیان وباشتر كردنی دۆخی ژیانیان ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه خۆپیشاندانی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستیش به‌رده‌وامه و پزیشك، په‌رستار و كارمه‌ندانی دیكه‌ی ته‌ندروستی، گازنده له خراپی دۆخی ژیانیان ده‌كه‌ن و داوای زیاد كردنی مووچه و ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به هۆی گرانی و قه‌یرانی داراییه‌وه، له چه‌ندین شاری توركیا وه‌كو ئانتالیا، ئیزمیر و مه‌رسین دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌سته‌م بووه و به هۆی قه‌رزه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه كۆمپانیاكان ئاماده نین پیداویستی و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری بفرۆشنه نه‌خۆشخانه‌كان.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه له ناوه‌ڕاستی حه‌فته‌ی رابردوو لیره‌ی توركی سه‌دا 60ی به‌های خۆی له ده‌ست دابوو و نرخی یه‌ك دۆلار ببوو 18 لیره، به‌ڵام به هۆی فرۆشتنی ملیاره‌ها دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و بانكه‌كانه‌وه به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان، به بازاڕ، به‌های دۆلار دابه‌زی و لیره‌ی توركی به‌هاكه‌ی به‌رز بوویه‌وه و ئێستا له توركیا یه‌ك دۆلار به 11 لیره و 500 قرووشه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.