Erbil 40°C دووشەممە 15 ئاب 18:51

جیهان له‌ گۆگڵ ئه‌مساڵ زۆرترین جار به‌دوای ئه‌م بابه‌ته‌ گه‌ڕاوه‌

کوردستان TV
100%

 

كۆمپانیای (گۆگڵ)ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ساڵی 2021 زۆرترین جار جیهان له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت به‌دوایدا گه‌ڕاوه‌.

كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ زۆرترین جار له‌سه‌ر گۆگڵ سێرچی وشه‌ی ئه‌فغانستان كراوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕیزبه‌ندی دووه‌مدا جیهان زۆرترین جار به‌دوای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و سێیه‌مینیش بیتكوین گه‌ڕاوه‌.

له‌ڕووی كه‌سایه‌تییه‌ جیهانییه‌كانیش، كۆمپانیای گۆگڵ ڕایگه‌یاند كه‌ زۆرترین جار به‌دوای ناوی ئه‌لیك باڵدوین ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی كراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له‌ كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی (ڕاست) به‌هه‌ڵه‌ ته‌قه‌ی كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ی كوشت و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی بریندار كرد.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.