وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا (ئۆمیكڕۆن) له عیراق تۆمار نه‌كراوه، ڕاشیگه‌یاند كه پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌م ڤایرۆسه نوێیه ناكات.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن تۆمار نه‌كراوه. جه‌ختیشی كردوه كه پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات و ته‌نیا خۆپاراستن به‌سه بۆ ڤایرۆسه‌كه، چونكه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مه‌ترسیداربوونی ڤایرۆسه‌كه له جیهاندا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: گرینگ‌ترین شت خۆپارێزییه ئه‌ویش به به‌ستنی ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رگرتنی ڤاكسینه. گوتیشی كه وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین گرینگه و سه‌ره‌تاش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دۆخیان مه‌ترسیداره له‌گه‌ڵ به ته‌مه‌نه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه دێت.
سه‌یف به‌در هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو، به‌ڵام وڵاتانی پێشكه‌وتووش ناتوانن دۆخی ته‌ندروستی وڵات به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان بنه‌ماكانی خۆپارێزی په‌یڕه‌و نه‌كه‌ن.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا بڕیارمان له‌سه‌ر ڕاگرتنی به‌كارهێنانی ڤاكسینی جۆری ئه‌سترازێنیكا نه‌داوه و ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه ده‌گوترێ دووره له ڕاستییه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا له عێراق هه‌رسێ جۆری ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكا و سینۆفارم و ڤایزه‌ر به‌كارده‌هێنرێن دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی كاریگه‌رییان سه‌لمێنرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.