Erbil 41°C دووشەممە 15 ئاب 18:09

ساڵی داهاتوو بۆ وڵاتێکی عه‌ره‌بی کاره‌ساتبار ده‌بێت

کوردستان TV
100%

 

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م هۆشداری دا له‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بۆ وڵاتی سوودان كاره‌ساتبار ده‌بێت و ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ پێویستییان به‌ هاوكاری ده‌بێت.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ ساڵی داهاتوو 30%ی دانیشتووانی وڵاتی سوودان پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆڤی ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ دۆخه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی سوودان له‌وه‌وه‌ سه‌ری گرتووه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان پێویستی ڕاسته‌وخۆیان به‌ هاوكاری مرۆڤایه‌تی ده‌بێت به‌هۆی زۆربوونی قه‌یرانه‌كانی ئابووری و لافاو و زۆربوونی نه‌خۆشییه‌كان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ سوودان خۆی یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ هه‌ره‌ هه‌ژارنشینه‌كانی جیهان.

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆڤایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 14 ملیۆن كه‌س له‌ سوودان له‌ ئاستی هه‌ژاریدان و پێویستیان به‌وه‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ هاوكارییان پێ بگه‌یه‌نرێ به‌تایبه‌تیش چینی منداڵ و ئافره‌ت و به‌ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ به‌ كۆی گشتی 47.9 ملیۆن كه‌سن.

 

 

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.