له كه‌نه‌دا رێگایه‌كی نوێ گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره كه پێویستییان به ئینسۆلینه.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی له كه‌نه‌دا ده‌ركه‌وتووه له رێگای چاره‌سه‌رێكی پزیشكییه‌وه كه خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت، ده‌تواندرێت له‌شی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره بوون و پێویستییان به ئینسۆلینه، ئینسۆلین به‌رهه‌م بهێنێت.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی زانكۆی بریتیش كۆلومبیا له كه‌نه‌دا و یه‌كه‌ی ته‌ندروستیی ڤانكۆوڤه‌ر له كه‌نه‌دا ئه‌نجام دراوه و یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌یه ئه‌نجام بدرێت، ده‌ركه‌وتووه له‌ڕێگای چاندنی شانه‌یه‌كی بچووك به پێدانی ڤاكسین به خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، له‌وانه‌یه رۆڵی یارمه‌تیده‌ر بگێڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش خۆی ئیسنۆلین به‌رهه‌م بهێنێت.
پسپۆری رژێنه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڤانكۆوڤه‌ر، دكتۆر ده‌یڤید تۆمپسۆن له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌وه به CTV راگه‌یاند "ئیدی هیوایه‌ك هه‌یه بۆ تووشبووانی جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشیی شه‌كره كه پێشتر هیچ هیوایه‌كی له‌م جۆره نه‌بووه".
ئا- كامران
ژێده‌ر- AA
هه‌واڵێکی خۆش بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌کره راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.