Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 04:36

سووریا.. بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی بە 4 مووشەک کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو، بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کێڵگەی کۆنیکۆ لە رۆژهەڵاتی سووریا کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەک بنکەی سەربازیی بەکاری دێنن بە 4 مووشەک کرایە ئامانج.
روانگەکە ئەوەشی زیاد کرد، مووشەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە گوندەوارەکانی دێرازوورەوە تەقێندراون، هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی چڕ بە ئاسمانی ناوچەکە  سووراونه‌ته‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.