Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:33

کۆڕۆنا گۆڕاوەکە گەیشتۆتە 38 وڵات

کوردستان TV
100%

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، کۆڕۆنا نوێیە گۆڕاوەکە گەیشتۆتە 38 وڵاتی جیهان

ماریا ڤان کێرکۆڤ پسپۆڕ لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڕاپۆرتمان پێگەیشتووە کە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆڕۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە لە 38 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.

هەروەها تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە ڕێوشوێنی ژیرانە و پێویست بگرنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆنا، کە لە 11ـی تشرینی یەکەمدا یەکەم حاڵەت لە باشووری ئەفریقیا لە وڵاتی بۆتسوانا تۆمار کرا.

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.