به‌رپرسانی ته‌ندروستی نه‌رویج ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرایان كرد، له شاری ئۆسلۆی پایته‌خت 50 كه‌س تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی جۆری ئۆمیكڕۆن بوون.
ڕاشیانگه‌یاند: سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیایه‌كن و له ئاهه‌نگێكی له‌دایكبوون له چێشتخانه‌یه‌ك تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
شاره‌وانی ئۆسلۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه نوێیه‌كه له ڕۆژانی داهاتوو زیاتریش ببن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌رویج ئێستا خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئێستا زانیاری ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن به‌رده‌ست نییه كه مانگی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له باشووری ئه‌فریقیا بڵاوبووه‌وه و دواتریش گه‌یشته زۆرێك له وڵاتانی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.