پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌ین، كۆمه‌ڵی خاڵ هه‌ن پێویسته بزانیت له‌سه‌ر جۆری پڕكردنهوهكان ،له مبارهییهوه دكتۆر هاوكار كمال تلیانی پسپۆری پزیشكی ددان ده‌ڵێت:
پڕكردنه‌وه: ماده‌یه‌كه كه پزیشكی ددان به‌كاری ده‌هێنێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ددانی چاڵبوو، دوای ئه‌وه‌ی كلۆرییهكهی لێده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كه‌ت بۆ پڕبكاته‌وه، پزیشكی ددان، ددانه‌كه‌ت بۆ سڕده‌كات به به‌كارهێنانی به‌نجی ددان. دوای سڕبوونی ددانه‌كه‌ت كلۆرییهكه لاده‌بات و ،جێگه‌كه‌ی به پڕكراوهی پێویست پڕده‌كات .
هه‌روه‌ها دكتۆر كمال ده‌ڵێت :پڕكردنهوهكان له كه‌ره‌سته‌ی جۆرا و جۆر دروستكراون له پزیشكه‌كه‌ت بپرسه چ جۆرێكت بۆ به‌كاربهێنێت
1ـ ئه‌مه‌ڵگه‌م(پڕكردنه‌وه‌ی ره‌ش): ئه‌مه‌ڵگه‌م تێكه‌ڵێكه له جیوه و سلڤه‌ر و ته‌نه‌كه و چه‌ند كانزایه‌كی تر ، ئاسانترین كه‌ره‌سته‌یه بۆ به‌كارهێنانی له لایه‌ن پزیشكی ددان و خێراترین و هه‌رزانترین كه‌ره‌سته‌یه.
2ـ كۆمپۆزت(پڕكردنه‌وه‌ی سپی): ئه‌م جۆره پڕكردنه‌وه‌یه له ڕه‌نگی ددان ده‌چێت و جوانتره.
3ـ گلاس ئایۆنۆمهر(پركردنه‌وه‌ی سپی): ئه‌مه‌ش له ڕه‌نگی ددان ده‌چێت، پزیشكی ددان به زۆری بۆ چاڵی بچوك و چاڵی ناوراستی ددانه‌كان به‌كاری ده‌هێنێت، هه‌ندێك له‌م ئایۆنۆمهرانه فلۆرایدی تێدایه كه یارمه‌تی به‌هێزبوونی ددان ده‌دات.
4ـ زێڕ: گرانه و قورسه له به‌كارهێناندا و كاتیش زۆرده‌خایه‌نێت.
5ـ سیرامیك: توێكڵێكی پڕكردنه‌وه‌یه كه له تاقیگه دروست ده‌كرێت تایبه‌ت بهكلۆریهكهی خۆت ،ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی ده‌وێت و پێویست به تاقیگهشه،چه‌ند سه‌ردانێكی نه‌خۆشی ده‌وێت بۆ نۆرینگه بۆ ته‌واوبوونی.
بۆچی ددانه‌كانت پڕده‌كه‌یته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و ددانه‌ی كلۆربووه پڕنه‌كرێته‌وه ئه‌وا كلۆرییهكهی زیاد ده‌كات، باری ساغی ددانه‌كه‌ت خراپترده‌كات و ددانه‌كه‌ت كه‌ڵكی به‌كارهێنانی نامێنێت و له‌وانه‌شه ببێته هۆی ئازار. له‌به‌ر ئه‌وه ددانی كلۆر ده‌بێت له كلۆریی پاكبكرێته‌وه و به پڕكردنه‌وه‌ی پێویست پڕكرێته‌وه.
كام جۆری پركردنه‌وه باشترینه ؟
دكتۆر كمال له باره‌ی جۆری پڕكردنه‌وه ده‌ڵێت: بێگومان باشترین پڕكردنه‌وه ئه‌گۆڕێت به‌پێی جۆری كلۆریهكه و نه‌خۆشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پركردنه‌وه‌ی سپی باشتره وه جۆری ( گلاس ئایۆنۆمهر ) پیكهاته‌یه‌كی ته‌ندروسته بو ددان و بو ته‌ندروستی مروڤ زیانی نیه.
ده‌رباره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ڵگه‌م(پڕكردنه‌وه‌ی ره‌ش)
پێویست ئه‌كات زیاتر ددانه‌كه ههڵبكۆڵیت كه ئه‌مه واده‌كات ددانه‌كه لاواز بێت ،وه جیوهكهی زه‌ره‌ی ته‌ندروستی كه‌می هه‌یه باشتره به‌كار نه‌هێنرێت له منداڵ و ئافره‌تی دوو گیاندا.
ده‌رباره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی سپی (كۆمپوزیت):
پێویست ناكات ددانه‌كه زۆر ههڵكۆڵیت و باشتره له پڕكردنه‌وه‌ی ڕه‌ش له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه
به‌ڵام جۆری باش و خراپی زۆره.
وه پڕكردنه‌وه به توێكڵی سیرامیك (onlay and inlay)
پڕكردنه‌وه‌یه‌كی باشه ،به‌ڵام تێچوی له هه‌مووی زۆر تره و سه‌ردان و ورده‌كاری زۆرتری ئه‌وێت.
ئا- كامران
ددان و جۆری پڕکردنه‌وه‌کان

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.