سه‌رۆكی نووسینگه‌ی واشنتۆنی ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌نادۆڵی توركی ئاشكرای كرد، كه ئاژانسه‌كه‌یان به وردی له ده‌نگۆی مردنی فه‌تحوڵا گوله‌ن گه‌وره‌ترین ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی توركیا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كۆڵێته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویان كرده‌وه، فه‌تحوڵا گوله‌ن كه له ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له هه‌رێمی په‌نسلڤانیا به‌هۆی ژه‌هراویبوون(تسمم) گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆكه، لایه‌نگرانی گوله‌ن ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كرده‌وه كه ناوبراو له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا نوێژ ده‌كات و به ته‌ندروستییه‌كی باش ده‌رده‌كه‌وێت.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆنه و پێشتر كاری مۆنتاژی بۆ كراوه.
هاكان كۆبۆر سه‌رۆكی نووسینگه‌ی واشنتۆن له ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌نادۆڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند: ئێمه به وردی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆكه ده‌كۆڵینه‌وه، هه‌رچه‌نده پۆلیس و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هیچ شتێك ڕووی نه‌دابێت.
ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌نگه شتێك ڕوویدابێت و پۆلیسی لێ ئاگادار نه‌كرابێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نگرانی گوله‌ن ناتوانن تاسه‌ر و بۆ كاتێكی درێژ زانیارییه‌كان بشارنه‌وه.
حكوومه‌تی توركیا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به له سنوور ده‌رچوو وه‌سف ده‌كات كه فه‌تحوڵا گوله‌ن سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و به (ئێف ئی تی ئۆ) ناوی ده‌هێنێ كه كورتكراوه‌ی(ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌نی تیرۆرستی)یه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا پێشتر فه‌تحوڵا گوله‌نی به تۆمه‌تباری یه‌كه‌می هه‌وڵه كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ی توركیا دانابوو، لای خۆشییانه‌وه گوله‌ن و لایه‌نگرانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ریكاش تا ئێستا ڕازی نییه ئه‌م كه‌سایه‌تییه ڕاده‌ستی توركیای بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.