Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 08:41

له‌ خولی ئێن بی ئه‌ی تیپی شارلۆت هۆرنێتس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر واشنتۆن ویزاردز تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

   
 
له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی شارلۆت هۆرنێتس به‌ نه‌وه‌دوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌شتاوحه‌وت خاڵ له‌ تیپی واشنتۆن ویزاردزی میوانی برده‌وه.
 له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، واشنتۆن ویزاردز به‌ په‌نجاویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ چل وپێنج خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌ی بوو، له‌ نیوه‌ی دووه‌میش، یاریزانانی شارلۆت ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به‌ جیاوازی ده‌ خاڵ به‌ سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد كه‌ ئه‌مه‌ش چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان تێری ڕۆزیێر ڕۆڵێكی گاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی شارلۆت بینی و نۆزده‌ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 مایلز بریجزی هاوكاره‌كه‌شی حه‌ڤده‌ خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان برادلی بێل بیست وچوار خاڵی بۆ واشتنۆن ویزاردز تۆماركردو تیپه‌كه‌شی چواره‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.
 

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.