Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:46

دەمامکێک بە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

کوردستان TV
100%

 

دەمامکێک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا کە لەلایەن کۆمپانیایێکی جیهانییەوە لە پێشانگای ناوازەی ڕیازەوە نمایش کرا.

دەمامکەکە لە ئەڵماس دروستکراوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی جیهانییەوە بەرهەمهێنراوە و لە پێشانگای ناوازەی ڕیاز نمایش کراوە.

بەرهەمهێنەری دەمامکەکە ئاشکرای دەکات کە دەمامکەکە بەتەواوی کاری خۆی جێبەجێ دەکات و تەندروستە، هەروەها یارمەتی ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کۆڕۆنا دەدات و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکییەوە پەسەند کراوە.

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری فۆربس دروستکردنی دەمامکەکە ماوەی 9  مانگی خایاند، بە بەشداری دیزاینەرێک و 25 گەوهەر کە لەلایەن بازرگانێکی چینی دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە خاوەندارێتی دەکرێت و داوای دروستکردنی کراوە.

دروستکەری دەمامکەکە دەڵێت: پارە لەوانەیە هەموو شتێک نەکڕێت، بەڵام جێگەی دڵخۆشییە بتوانیت دەمامکێکی گرانبەها بۆ خۆپاراستن لە کۆڕۆنا بکڕیت و سەرنجی خەڵکی پێ ڕابکێشیت.  

 

 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.