له پارێزگای مهڵاتیا خۆرههڵاتی توركیا بینایەک داڕووخا و دوای رووداوەکەش تیمە فریاگوزارییەکان دەستیان بە دەرهێنانی ئەو کەسانە کرد کە لە ژێر داروپەردووی بیناکەدا گیریان خواردووە.
رووداوەکە لە شارۆچکەی یەشیلیورت روویداوە و بینایەکی دوو نهۆمی کە نهۆمی زەمینییەکەی چەند دوکانێک بووە، بەهۆکارێکی نەزانراو داڕووخا.
دوای رووداوەکەش تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە 13کەس بە برینداریی رزگار بکەن.
دوای رووداوهكهش ئایدن باروش ، پارێزگاری مەڵاتیا، دوای سەردان کردنی شوێنی بینا داڕووخاوەکەی پارێزگای مهڵاتیا رایگهیاند: "تا ئێستا 13 بریندارمان لەژێر داروپەردوو دەرهێناوە، سێ لە بریندارەکان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. دوو برینداریش دووچاری خوێنبەربوونی سییەکان بوون و لەژێر چاودێری چڕدان. بەڵام ژیانیان لە مەترسیدا نییە. تەواوی بریندارەکانی دیکەش برینەکانیان سووکە".
ئایدن باروش دوای سەردان کردنی شوێنی بینا داڕوخاوەکه، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لەوە کرد کە بیناکە لە کاتژمیر 16:50دا داڕووخاوە، بە گوتەی ئەو کەسانەی کە بە توانای خۆیان لە ژێر داروپەردوەکە هاتوونەتە دەرهوه، 15 کەس لە ناو بیناکەدا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.