لە سنووری قەزای چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر لە خۆرئاوای توركیا، 60 کۆچبەری نایاسایی رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا و بەهۆی تێکچوونی بزوێنەرەکەیەوە لە دەریادا گیریان خواردبوو.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیا، زانیاریان پێگەشت لەبارەی بوونی گرووپێک لە کۆچبەرانی نایاسایی لە نێو بەلەمێکی لاستیکیدا لە کەناردەریا، بۆ ئەو مەبەستەش بەلەمێکیان رەوانەی شوێنەکە کرد.
تیمەکان چوار کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا و بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەیانەوە سەر بەلەمێکی راوەماسی کەوتبوون.
هەروەها تیمەکان لە كه‌ناراوه‌كانی مەرسینلی کۆی 44 کۆچبەریان رزگار کرد کە بەهۆی تێکچوونی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە لەناو دەریادا گیریان خواردبوو و داوای هاوکاریان دەکرد.
لە کەناراوەکانی هەمان قەزا 16 کۆچبەری نایاسایی دیکە لە ناو بەلەمێکی لاستیکیدا رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان کە سەرجەمیان 60 کەس بوون رادەستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.