Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:11

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 83 دۆلار و 69 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83  دۆلار و 69 سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوه‌.
 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8 ی 11 ى 2021 ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و69سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش( ته‌كساس) به‌ 82 دۆلار  و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌م نرخه‌ی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌راورد به‌رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ .
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.