Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 16:55

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر بڕی یه‌ک ترلیۆن دۆلار بۆ ژێرخانی ئابووری

ئەمە قۆناغی یەکەمی پلانی ئابووری سەرۆکی ئەمریکایە
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی نیشان دا لەسەر نزیکەی بڕی یەک ترلیۆن دۆلار بۆ پاکێجی ژێرخان کە ئەمە قۆناغی یەکەمی پلانی ئابووری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنە.

لە دوای چەند مانگ لە دانوستان بۆ پاکێجی ژێرخان، پڕۆژەیاساکە بە دەنگی 228ی بەڵێ لە بەرامبەر 206 دەنگی نەخێر پەسەند کرا. لە کاتێکدا شەش ئەندامی دیموکراتەکان دژی پڕۆژەیاساکە وەستانەوە، 13 ئەندامی کۆمارییەکان پشتیوانییان لە پڕۆژەیاساکە کرد.

ئەم پاکێجەی بایدن کە لە مانگی ئابدا لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا تێپەڕێندرا، دەنگی تەواوی ئەندامانی دیموکراتەکان و 19 ئەندامی کۆمارییەکانی بەدەست ھێنابوو.

لەو پاکێجەدا بڕی 550 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی ژێرخانی نوێ تەرخان کراوە و بۆ ئەوەی ببێت بە یاسا، پێویستە جۆ بایدن واژووی لەسەر بکات.

قۆناغی دووەمی پلانی ئابووری بایدن کە پاکێجی خەرجکردنی کۆمەڵایەتییە بە بڕی یەک ترلیۆن و 75 ملیار دۆلار بەپێچەوانەی ئەوەی بەرنامەی بۆ داندرابوو لە رۆژی ھەینی پەسەند نەکرا. باڵی میانڕەوی دیموکراتەکان بەھۆی ئەوەی داوای لە نووسینگەی بودجەی کۆنگرێس کرد لەبارەی دارایی پاکێجەکەوە ھەڵسەنگاندنێکی بێلایەن بکات، رەزامەندی نیشاندان لەسەر ئەمە دواکەوت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.