هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق خۆی گه‌یانده یارییه‌كانی قۆناغی كۆتای جامی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ، دوای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی به‌حرێن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق له دوایین یاریی خۆیدا له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی ئاسیا له یاریگه‌ی مه‌حرق له پارێزگای مه‌نامه بووه مێوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی به‌حرێن و یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه.
گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق له‌لایه‌ن یاریزانان حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم له خوله‌كی 19 و محه‌مه‌د جه‌بر له خوله‌كی 42 و سوهه‌یب ڕه‌عد له خوله‌كی 92 تۆمار كران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ڕأهێنه‌ری چیكی میرۆسلاف سوكوب، به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و به‌كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ به‌فه‌رمی خۆی گه‌یانده یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
بڕیاره ساڵی داهاتوو (2022) یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی جامی ئاسیا له وڵاتی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه بچێت، هه‌ڵبژارده‌كانی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ چوار باشترین هه‌ڵبژارده‌ی ڕیزبه‌ندی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستانی مێوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، ڕكابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵی ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.