له ده‌ست پێكی گه‌ری دوازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان له پاریس ، یانه‌ی پاریس سانت جێرمان میوانداری یانه‌ی لیلی پاله‌وانی پارساڵی خوله‌كه‌ی كرد.
له‌ده‌ست پێكی یاری و له‌ته‌واوی گێمی یه‌كم ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو توانیان له خوله‌كی سی و یه ك له رێگای یاریزانی كه‌نه‌دی جۆناسان دایڤید له‌یاریه‌كه پێشبكه‌ون .
له گێمی دووه‌م خاوه‌ن یاریگا باشتر ده‌ركه‌وتن و له خوله‌كی حه‌فتاو چوار ماركینیۆسی به‌رازیلی به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
دوو خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رجه‌نتینی گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی پێشكه‌شی هه‌وادارانی پاریسی كرد ، پاریس سانت جێرمان ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سی و یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه ، یانه‌ی لیلیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی پازده خاله‌و له‌پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.