یانەی ئینتەرمیلان بەفەرمی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەرە ئەرژەنتینیەكەی تا هاوینی ساڵی دووهەزاروبیستوشەش درێژكردەوە.
لەمبارەوە سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە كە لە گرێبەستە نوێیەكەی لاوتارۆ مارتینێزدا هیچ بڕە پارەیەك وەكو مەرجی سزادان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە دیاری نەكراوە.
لە گرێبەستی پێشووی یاریزانەكەشدا بڕی110 ملیۆن یۆرۆ وەك مەرجی سزادان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكە دەستنیشانكرابوو.
لاوتارۆی تەمەن بیست وچوار ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروهەژدە لە یانەی ڕاسینگ كلۆبی ئەرژەنتینیەوە بە گرێبەستێك بە بڕی بیست وپێنج ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر كردو لەو كاتەوە سەدوچل وچوار یاری بە درێسی تیپەكەی ئەنجامداوەو پەنجاوچوار گۆڵی لە ڕیزەكانی تۆماركردووە.
وەرزی ڕابردووش یەكەم نازناوی كالچیۆی لە ڕیزی ئینتەر بردەوە، لە هاوینی پێشوو هەریەك لە یانەكانی تۆتنهام و ئەتلەتیكۆ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەكەیان دا، بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئاكام بوو.
ئینتەرمیلان گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەرە ئەرژەنتینیەکەی تا هاوینی ساڵی 2026 درێژکردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.