Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 05:58

له‌ لالیگادا ڕایۆڤالیکانۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە هەفتەی یازدەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا بووە میوانی یانەی ڕایۆڤالیكانۆ، لە ئەنجامدا ڕایۆڤالیكانۆ بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا.
 لە خولەكی سییدا، ڕادمێل فالكاو گارسیای كۆلۆمبی گۆڵێكی بۆ ڕایۆڤالیكانۆ تۆماركردو میواندارەكانی پێشخست، لەبەرامبەریشداو بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاری، یاریزانانی بارسا چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی ڤالیكانۆ، یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوە، بەڵام لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، مێمفیس دێپای هۆڵەندی نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات و دەرفەتی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی لەدەستدا.
 بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا سێیەم یاری لەم وەزرەی لالیگا دۆڕاندو بە پازدە خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەند دێت و یاریەكی دواخراوی ماوە، كۆی خاڵەكانی ڕایۆڤالیكانۆش لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەند گەیشتە نۆزدە خاڵ .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.