Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 16:24

ڕێکاری نوێی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران دەگیرێتە بەر

کوردستان TV
100%


دەروازەی نێودەوڵەتی پەورێزخان رایگەیاند، بۆلەمەودوا ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن،  پێویسته‌ پشکنینی کۆرۆنا و هەردوو ژەمی ڤاکسینەکەشیان وەرگرتبێت.


لە راگه‌یاندراوێكدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویكرده‌وه‌، بەپێی ڕێنمایی و پرۆتۆکۆڵی تەندروستی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی وڵاتی ئێران، تەواوی  ئەو هاوڵاتیانەی دەچنە ئەو وڵاتە  پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ( کە 15 ڕۆژ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕیبێت و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی پی.سی.ئاڕی کۆرۆنا بەماوەی 96 کاتژمێریان پێ بێت.


 راشیده‌گه‌یه‌نن، داواکارانی وەرگرتنی ڤیزا لەو سەرکونسوڵگەرییە پێویستە کارتی ڤاکسین و پشکنینی PCR))کۆرۆنا بەماوەی 96 کاتژمێر بخەنەڕوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.