لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 85 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه بۆ 85 دۆلار و 10 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به84 دۆلار و 86 سه‌نت ته‌واوكرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ش نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژهی له‌سه‌دا 1،02 بەرزبووەتەوە و به 85 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به 82 دۆلار و 80 سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 85 دۆلار و 83 سه‌نت بۆ 85 دۆلار و 98 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان85 دۆلار و 59 سه‌نت بۆ 85 دۆلار و 50 سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.