دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم لە دیوانی پارێزگای ههولێر، سەبارەت بە ڕێکخستن و پەرەپێدانی هاتووچۆی ناو شاری هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر لەگەڵ لێژنەی پەرەپێدانی هاتووچۆ و شارەوانییەکان کۆبوونەوەی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە گشتیی گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمی هاتووچۆی ناو شاری هەولێر و تیشک خرایه سهر ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و شوستەکان و ئەو شوێنانەشی کە پێویستیان بە چاککردن و نۆژەنکردنەوە هەیە.
ههر له كۆبوونهوهكهدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی ئەو شوێن و شەقامانەش کرا کە لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر لۆدێکی زۆریان کەوتۆتەسەر.
لەکۆتاییدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر نیشان دا و بڕیاری دا لێژنەیەک پێک بهێنرێت بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.