ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد و هه‌ردوولا گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، پلاسخارت پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و پلانه لۆجیستی و ئه‌منییانه‌ی حكوومه‌ت دایڕشتبوو بۆ پڕۆسه‌كه كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌بچێ.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌میشه پاڵپشتی عێراق ده‌بن و هاوكاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن تا ئه‌نجامه‌كان به دروستی بگه‌ن و هاوڕابێت له‌گه‌ڵ داواكاری ده‌نگده‌رانی عێراق.
لای خۆشییه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پاڵپشتییانه‌ی پێشكه‌شی حكوومه‌ت و گه‌لی عێراقی كردووه به‌تایبه‌تیش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆلی به‌شداریكردنی چاو‌دێر و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان هۆكارێك بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.