Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:19

کۆمسیۆن: ژماردنی دەستی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ژمارەیەک وێستگە ئەنجام دەدریت

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری ژماردنی دەستی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە 140 وێستگە دەدات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2021 لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانی ڕایگەیاند، بڕیاری ژماردنی دەستی و ژماردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دراوە لەماوەی هەفتەیەکدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا UNHCR گوتی:" پشکنین بۆ 140 وێستگەی دەنگدان دەکرێت و ژماردنی دەستی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێ."

هەروەها گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ دەست بە ژماردنی دەستی و پۆلێنکردنی وێستگەکانی کەرخ و ڕەسافە دەکەین."

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 10ـی تشرینی یەکەمی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان 32 کورسی بەدەستهێنا، دوای ژماردنی دەستی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ژمارەی کورسییەکانی بۆ 33 کورسی زیادیکرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.