Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:16

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەبارەت بە دۆخی کەرکووک قسەیانکرد و بڕیاری ئازادکردنی هەموو دەستگیرکراوەکان درا
کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و سەبارەت بەبابەتی کەرکووک گفتووگۆیان کرد و ڕایانگەیاند، هەندێک کەس هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدەن لە کەرکووک بە مەبەستی شێواندنی سەرکەوتنی پڕۆسەی دەنگدان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ڕێگە بە هیچ کەس ولایەنێک نەدەن، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتووێی بارودۆخی کەرکووکیان کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکووک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە لایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان.

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیران، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس ولایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات ، بۆیە پێویستە بە زووترین کات، کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بڕیاریدا، هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.