سوپای عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە رایگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی دژەتیرۆر پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.