Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:14

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی: ئەوانەی سەرکەوتوونابن لە هەڵبژاردن خەتاکە دەخەنە ئەستۆی پڕۆسەکە

کوردستان TV
100%

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی سەرکەوتوونابن لە هەڵبژاردن لە شوێن پێداچوونەوە بە خاڵە لاوازەکانیان خەتاکە دەخەنە سەر پڕۆسەی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2021 ساڵح هەرکی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نیگەرانی خۆمان بە کۆمسیۆن ڕاگەیاندووە سەبارەت بە کارنەکردنی ئامێرەکانی دەنگدان، کە ئەوە زیانێکی زۆری بە پارتی گەیاند.

ساڵح هەرکی گوتی: ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەیانویست بەشداربن لەو ڕکابەرییەی کە جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاندبوو، بەڵام بەهۆی کارنەکردنی ئامێرەکان لە هەندێک شوێن نەیانتوانی بەشداری بکەن.

هەروەها گوتیشی، پڕۆسەکە بە ڕێکی بەڕێوەچوو و پڕۆسەیەکی پاک بوو، هیچ تێبینییەکی ئەوتۆمان نییە لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

سەبارەت بەو لایەنانەش کە باس لە ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگەکان دەکەن ساڵح هەرکی گوتی: ئەوانەی سەرکەوتوونابن لە هەڵبژاردن و دەنگی پێویست بەدەستناهێنن، لە شوێن پێداچوونەوە بە خاڵە لاوازەکانیان خەتاکە دەخەنە سەر پڕۆسەی هەڵبژاردن، گوتیشی بەر لە هەڵبژاردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبوونەوەمان کرد و هەموویان جەختیان لەوە کردەوە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەم شێوازە نوێیە ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگ بە هەموو شێوەیەک واقیعی نییە تێیدا، بەڵام سەیرە ئێستا باس لە ساختەکاری و دەستکاریکردن دەکەن.

هەروەها گوتیشی: واباشترە هیچ لایەنێک بەهۆی نەزانین لە تەکنیکی هەڵبژاردنەوە پڕۆسەکە ناشرین نەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.