Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 00:47

گەڕەکە کوردییەکان لە کەرکووک گەمارۆ دراون و زیاتر لە 64 گەنج دەستگیردەکرێن

کوردستان TV
100%

لە کەرکووک گەڕەکە کوردییەکان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراقی و هێزی لیوای 61 گەمارۆ دەدرێن و زیاتر لە 64 هاووڵاتی دەستگیردەکرێن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 12ـی تشرینی یەکەمی 2021، لیوای 61ـی عێراقی 35 گەنجی کورد لە شۆریجە و هەروەها 29 گەنجی کوردی دیکەشیان لە ڕەحیماوە دەستگیر کردووە و مۆبایلەکانیان پشکنیوون.

سەبارەت بەم بابەتە کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیان هۆکاری ڕووداوەکەی دوێنێی ڕوونکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک ئەندام و لایەنگرانی لایەنێک لە کەرکووک تەقەیان بەسەر سوپا و ئاهەنگێراندا کردووە بووەتە هۆی ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی و پۆلیس بە قۆنداخە تفەنگ ڕووبەڕووی چەند گەنجێک ببنەوە و دەستگیریان بکەن.

هاوکات محەممەد خورشید بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ئێستا 38 کەس لە زینداندا ماون و ئازاد نەکراون.

دوای ئەوەی لە گەڕەکی ڕەحیماوەی شاری کەرکووک ھێزەکانی سوپای عێراق، سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانیان داخست، ئێستا ھێزە عێراقیەکانی سوپای عێراق وھێزی لیوای 61 و پۆلیسی کەرکووک، بە گەڕەکەکانی شوریجە وحسیرەکە و وشەقامی سەرەکی پارێزگای کەرکووک و پردی شەھیدانی لای بازاڕی لەورەی کەرکووک و زۆربەی گەڕەکە کوردییەکان بڵاوەیان پێ کراوە وشەقامەکانیان داخستووە، هەروەها ڕێگە نادەن ھاووڵاتییان وئۆتۆمبێل ھاتووچۆ بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.