وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستبه‌كار بوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرپرسانی وەزارەت، پیرۆزبایی و دەستبەکاربوونی بەڕێز د. مه‌عاف عه‌بدوڵا که‌ریم وەک بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی له بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت بەڕێوە چوو.
لە مەڕاسیمێکدا وەزیری تەندروستی وێڕای پیرۆزبایی، بەخێرهاتن و پشتگیری تەواوی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌ت دەربڕی لەپێناو خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری نوێیه‌كه‌یدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.