كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد كه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراون به‌رایین و كۆتایی نین، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هه‌ڵبژاردن ڕازی نه‌بێت ده‌توانێ سكاڵا تۆمار بكات.
جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) تێیدا ئاماده‌ی بوو، ڕایگه‌یاند: ته‌نیا 6%ی ده‌نگه‌كان ئه‌وانه‌ی له ڕۆژی ده‌نگداندا كێشه‌ی له كاركه‌وتنیان هه‌بوو دووباره هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و وێستگانه‌ی كه دووباره هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتی ده‌بن له 60 هه‌زار ده‌نگ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند كه بڕیاریانداوه له شاری به‌غدا 3 هه‌زار و 100 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هه‌ژمار بكه‌نه‌وه.
جه‌لیل عه‌دنان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراون بریتین له‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له ئامێره‌كانه‌وه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ژمار كراون، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه ده‌توانێ سكاڵا تۆمار بكات، ئه‌گه‌ریش ئه‌نجامه‌كان وه‌ك یه‌ك نه‌بوون ئه‌وا ده‌نگه‌كان دووباره به‌ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه.
جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون بریتین له 94% كۆی گشتی ده‌نگه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.