مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و كاره ئه‌منییانه بكات كه بۆ پاراستنی كۆگاكانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا: سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتنی پلانه ئه‌منییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌رز نرخاند كه یه‌كه‌مجاره هه‌ڵبژاردن له عێراق به‌بێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجام بدرێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تێدا ئه‌نجام بدرێ.
مسته‌فا كازمی هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی بۆ پاراستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به نموونه‌یی ناوبرد كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداو و پێشێلێكی ئه‌منی تێدا ئه‌نجام بدرێ، جه‌ختیشی كرده‌وه كه لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی بێ لایه‌نانه و به ڕووحێكی به‌رزی نیشتمانی و هیچ لایه‌نگیرییه‌ك سه‌رجه‌م كاره‌كانی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها داوای له فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان كرد كه ئه‌و كاره و ئه‌ركه‌یان ته‌واو بكه‌ن كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێیان سپێردرابوو كه ئه‌ویش پاراستنی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ههلبژاردنهكانه له‌ته‌ك ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیان كه پاراستنی نیشتمان و هاووڵاتییانه له مه‌ترسی تیرۆریستان.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆتاییدا ستایشی هێزه ئه‌منییه‌كانی كرد كه دوێنێ دووشه‌م به‌هاوكاری ده‌زگاكانی هه‌واڵگری توانیان جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سه‌ركرده‌ی چه‌ته‌كانی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.