بۆ یادى ڕۆژى لەدایكبوونی پێشەوای ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ) کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.
له راگهیاندراوێكدا، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ سێشەمە 2021.10.12، بەمەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕۆژى لەدایكبوونی پێشەوای ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د. خ) فەخری كائینات، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى د.عەبدوللا مەلا سەعید، سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و شاندێكی وهزارهتی ئهوقاف و سهرۆكی كۆمهڵهی قورئان خوێنانی كوردستان ، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
راشیدهگهیهنن: دواى ئەوەى گفتوگۆ لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ ئەم بۆنە پیرۆز کرا کە ساڵانە چەند رۆژێك بەر لەهاتنی ئەو یادە پیرۆزە بە سەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و بە هاوكاری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی و ئەوقافی هەولێر ڕێورەسمى تایبەت سازدەكرێت، بۆ ئەومەبەستەش کۆبوونەوە بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەکی تایبەتیدا بۆ سەرپەرشتیکردن و بەرز ڕاگرتنى ئەو بۆنە پیرۆزە.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.