Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:46

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و تیمێکی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا تاوتوێی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ و جموجۆڵه‌کانی داعشیان کرد

کوردستان TV
100%

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و تیمێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و تیمێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، تاوتوێی دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان کرد.
 ئه‌مڕۆ ١٢ی ١٠ی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌  كۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، راوێژكاری باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، كۆڵۆنێڵ جاك و وه‌فدێكی یاوه‌ری کرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا، كه‌ عه‌مید روكن محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: قۆناغه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی بایه‌خ و هۆكاری پێشكه‌وتن و سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یەیه‌. 
راوێژكاری باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا و به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌ولێر، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌و هاوبه‌ش بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
كۆبونه‌وه‌کە، به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌غدا به كۆتا هات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.