دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان 28 سکاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و نەینەوا تۆمار کردووە و ئەمڕۆش شاندێكی پارتی بۆ گه‌یاندنی سكاڵاكان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە کوردستان تیڤی راگەیاند، سکاڵاکانمان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و نەینەوان، حاڵەتەکان جۆراوجۆرن.
بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی گوتی: بۆ نموونە رێگری هەبووە لەلایەن هێزی چەکداری نایاسایی، هەروەها پێشێلکاری و دزی و ساختەکاری هەبووە، لە هەندێک شوێن ویستومانە سکاڵا تۆمار بکەین لەناو بنکەکانی دەنگدان تەنانەت فۆڕمی سکاڵامان بۆ دابین نەکراوە.
هاوار محەمەد ئاشکراشی کرد، تائێستا 28 سکاڵامان تۆمار کردووە، ئەمڕۆش لە هەوڵداین بۆ تۆمارکردنی چەند سکاڵایەکی دیکە و ئەمڕۆش شاندێكی پارتی بۆ گه‌یاندنی سكاڵاكان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی گوتیشی: لە سلێمانی لە بازنەی یه‌ك و دوو سکاڵا تۆمار دەکەین، لە هەڵەبجە و گەرمیانیش لە چەند بازنەیەک سکاڵامان هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەو ژمارانەی بە شیت لای خۆمانە جیاوازە لەگەڵ ئەو ژمارانەی لە کۆمسیۆن راگەیەندراوە، ئەگەر سکاڵاکانمان قبوڵ بکرێت، کورسییەکانمان زیاد دەبن بۆ سیی و چوار هه‌تا سیی و پێنج کورسی.
هه‌روه‌ها هاوار محەمەد گوتیشی، ناسكه عه‌بدوڵڵا، كاندیدی سنووری لقی 11 پارتی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین جیاوازی ده‌نگه‌كانی زۆرن و نزیكه‌ی سێ هه‌زاره، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سكاڵامان تۆمار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.