هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له گه‌ڕی هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كدۆنیای باكووری میوانداری برده‌وه.
ئه‌م یارییه له‌میانی گڕوپی ده‌یه‌می پاڵاوتنه‌كان بوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجادا، یاریزان كای هاڤێرتز گۆڵێكی بۆ ئه‌ڵمانیا تۆماركرد، پاشان یاریزان تیمۆ ڤێرنێر گۆڵی دووه‌می مانشافتی له خوله‌كی حه‌فتا به‌ده‌ستهێنا.
دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، هه‌مان یاریزان ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد.
له خوله‌كی هه‌شتاوچواریشدا، یاریزان جه‌مال موسیالا گۆڵی چواره‌می ئه‌ڵمانیه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا حه‌وته‌م یاری له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی ده‌یه‌م گه‌یانده بیستویه‌ك خاڵ و وه‌كو یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ش گه‌یشته كۆتاییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر، مه‌كدۆنیای باكووریش به دوازده خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
له پاڵاوتنه‌کان ئه‌ڵمانیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مه‌کدۆنیای باکوور تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.