Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:03

هۆشیار زێباری: پارتی لایه‌نێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت

ئەگەر هەرێمی کوردستان نەبوایە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەنەدەچوو
کوردستان TV
100%


هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: پارتی لایه‌نێكی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت .
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، پارتی لایه‌نێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت و لە دوای هەڵبژاردنەکانیشەوە بە سەدان پەیوەندی بە پارتییەوە کراوە بۆ دانووستاندن و هەماهەنگیکردن.
 زێباری راشیگه‌یاند، ئەگەر هەرێمی کوردستان و کورد نەبوایە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەنەدەچوو.
 هۆشیار زێباری راشیگه‌یاندووه‌: له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌سه‌دان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان بۆهاتووه‌ و داوای ئه‌وه‌یان كردووه‌، حه‌زده‌كه‌ن دانووستان بكه‌ن و سه‌ردان بكه‌ن، گفتوگۆ بكه‌ن.
ده‌شڵێت، له‌چه‌ند رۆژی داهاتووش ده‌بینن ئه‌م گفتوگۆیانه‌ ده‌ستپێده‌كات و په‌ره‌ ده‌سێنێت، ئێمه‌ له‌سه‌ر مێزی دانووستان ده‌بین و ژماره‌ ده‌بین بۆ داهاتووی عێراق، لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.