Erbil 11°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:58

کۆمسیۆن: ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەڕێگەی شاشەیەکی تایبەتەوە دەخرێتەڕوو

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2021 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و جەلیل عەدنان خەلەف سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەجامی دەنگدانی سەرەتایی 10 پارێزگا ئامادەیە و ئەنجامی دەنگدانەکە لە ڕێگەی شاشەیەکی تایبەتەوە دەخرێتەڕوو.

سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی دەنگدانی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، دیوانییە، دیالە، موسەنا، واست، سەڵاحەددین، نەجەف، کەربەلا و میسان ئامادەن.

هەروەها لە کۆنگرەکەدا ڕاشیگەیاند، زانیارییەکانی دەنگدان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە بۆ کۆمسیۆن نێردراون و لەڕێگەی شاشەیەکی تایبەتەوە دەخرێتەڕوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.