په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌یه‌ك له چیای هه‌ڵگورد ده‌كه‌ن.
مه‌هدی داود په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاتژمێر 10:45 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5 ى 10 ى 2021 ، فڕۆکە جەنگیەکانی توركیا بۆردومانی خاڵێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌سنوری گوندی بێ جوانا له‌بناری چیای هه‌ڵگورد كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: به پێی ووته‌ی شاهێد حاڵانی ناوچه‌كه كه به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی یان راگه‌یاند: بۆردومانه‌كه لەنزیک شوێنێكی کشتوکاڵی گوندیشنانی ناوچه‌كه بووه ، كه پێشتر به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه چۆلكراوه .
مه‌هدی داود راشیگه‌یاند: تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه نه‌زانراوه.
جێگای ئاماژه پێدانه، به‌هۆی بوونی باره‌گای چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له‌ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ناوچانه رووبه‌رووی هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ببێته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانی ماددی و گیانیش به‌ر هاووڵاتیانی كوردستان كه‌وتووه.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.