ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تەرمی سێ تیرۆریستی داعشیان لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دۆزییەوە و دوو حەشارگەشیان خاپوور کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنین و پاکسازیکردنیان لە ناوچەیەکی نزیک گردی حەمرین باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تەرمی سێ تیرۆریستی داعش، دوو حەشارگە، پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو و دوو بۆمبی چێنراو دۆزراوەنەتەوە و ھاتووە:
"دوو حەشارگەکە خاپوورکراون و پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکە و بۆمبە چێنراوەکانیش لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵیی دوای ھەڵگرتنەوەیان، لەناوبراون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.