وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: بۆ بەڕێوەبردنی پێوەری زیرەک داتا سه‌نته‌رێك دادەمەزرێنێت
له راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: سەرقاڵی دانانی پرۆگرامێکی سۆفتوێرە بۆ دروستکردنی داتا سەنتەرێک بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی پێوەری زیرەک.بۆ ئەم مەبەستەش کەمال محه‌مه‌دساڵح وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دانانی پرۆگرامی سۆفتوێر بۆ دامەزراندنی داتا سەنتەرێک و هەموار کردنەوەی گرێبەستی بەڕێوەبردنی سیستەمی پێوەری زیرەک کرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بریاڕە ملیۆنێک و 720 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سەرانسەریی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن پێوەری زیرەک، کە بە هۆیەوە دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: دامەزراندنی داتا سەنتەر بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی پێوەری زیرەک بە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری جێبەجێ دەکرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.