Erbil 2°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:08

مه‌سرور بارزانی: ئه‌مڕۆ بڕیارم دا ئیداره‌ی عه‌نکاوه‌ بدرێته‌ دانیشتووانه‌ کریستیانه‌کان

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م تویتێكی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری به‌ قه‌زاكردنی عه‌نكاوه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری دا ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ بدرێته‌ دانیشتووانه‌ كریستیانه‌كان.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی "ئه‌مڕۆ، بڕیاریم دا ناوچه‌ی عه‌نكاوه‌ له‌ هه‌ولێر بدرێته‌ دانیشتووانه‌ كریستیانه‌كان.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ئه‌م هه‌نگاوه‌ مافی كریستیان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ ده‌دا كاربه‌ده‌سته‌كانیان دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن. ‌

ئه‌م تویته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ردانی عه‌نكاوه‌ی كردبوو و بڕیاری به‌ قه‌زاكردنی ناحییه‌كه‌ی دابوو.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێری ڕاسپاردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌ قه‌زاكردنی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی زیاتر كارئاسانی هاووڵاتییان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له‌ داموده‌زگاكان.

مه‌سرور بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بوو به‌وه‌ی عه‌نكاوه‌ بووه‌ته‌ شوێنێكی گرینگی پێكه‌وه‌ژیان بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئاینییه‌كان.

جێی باسه‌ عەنکاوە کەوتووەتە باکوری ڕۆژئاوای شاری ھەولێر و لە ساڵی 1956 بووەتە ناحییە و زۆربەی دانیشتووانه‌كه‌شی كریستیانن لە پەیڕەوانی کلد و ئاشووری.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.