Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:23

سیروان بارزانی : پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ میلله‌تێک نه‌ده‌بوو به‌ناوی کورد

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی شانازی ، سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری 6  سه‌باره‌ت به‌ رۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند :

گه‌لی كوردستان شاهیدن له‌ سه‌ر خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ ، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ میلله‌تێك نه‌ده‌بوو به‌ناوی كورد ، چونكه‌ دوژمنانی مرۆڤایه‌تی له‌ناوت ده‌بات ئه‌گه‌ر هێزت نه‌بێت به‌رگریت لێ بكات

روونیشیكرده‌وه‌ ، مێژوو شاهیده‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چی به‌ سه‌ر كورد هاتووه‌ له‌ ئه‌نفال و كیمیا باران و زیندانی .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رۆك بارزانی چاوی به‌ كوردایه‌تی هه‌ڵهێناوه‌ ، قه‌دری ئه‌و ناوه‌ و ئه‌و كاره‌ له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر هه‌ستی پێكردووه‌ و له‌ قوتابخانه‌ی بارزانی ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌ڵقوڵاوه‌ .

راشیگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی عێراق دژی ده‌ستووره‌ ، هیچ كارێكی وای نه‌كردووه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ له‌ 2005ـه‌وه‌ هیچیان بۆ پیشمه‌رگه‌ نه‌كردووه‌ .

سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری 6  رایگه‌یاند : له‌ شه‌ری داعش و تیرۆریستان پێشمه‌رگه‌ رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق هیچ رۆلیكی نه‌بوو له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵكو خودی خۆمان به‌رگریمان كرد و هه‌مووتواناكانمان خسته‌ گه‌ڕ بۆ پڕ چه‌ككردنی پیشمه‌رگه‌ بۆ به‌رگری كردن له‌ هه‌رێمی كوردستان .

ئێمه‌ به‌رده‌وام داوامان له‌ هاوپه‌یمانان كردووه‌ و گله‌ییه‌كانمان گه‌یاندۆته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ڵام ئه‌وان بیانین ، زیاتر پرسه‌كه‌ عێراقییه‌ و ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌من له‌و پرسه‌ كه‌ چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ كردی دژی تیرۆریستانی داعش له‌ جیاتی هه‌موو جیهان به‌رگری كرد ، هه‌موو لایه‌ك بینیمان كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ چیان به‌سه‌رهات كه‌ داعش چووه‌ ناوی و داگیریان كرد .

له‌ مێژووی كورد بۆ یه‌كه‌مجار هه‌موو پارته‌كان كه‌ بڕیاریان دابێت ئه‌وه‌ بوو هه‌موو سیاسییه‌كانی كورد له‌ هه‌رێم چوونه لای بارزانی كه‌ ئه‌و وه‌كاله‌ت وه‌ربگرێت و به‌رگری بكات و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت

سه‌رۆك بارزانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ ، یه‌كه‌م كه‌س بوو و كه‌سی تر نه‌بوو بچێته‌ ناو به‌ره‌ی جه‌نگ و پلانی پوخت دابنێت بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش .

تا ئێستا مه‌ترسیه‌كانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ به‌وه‌ی زۆر ناوچه‌ له‌ ژێر مادده‌ی 140 ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن .

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ بوون كه‌ ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانن له‌ كوردستان ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانیان چونكه‌ بڕوایان به‌ ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ نییه‌ ، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له‌ ناوچه‌یه‌ك بن كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رگریان لێ بكات و له‌ كوردستان نیشته‌جێ بن .

سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری 6  سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی هاوپه‌یمانان و ئه‌و نازناوه‌ی كه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌یانداوه‌ زیاتره‌ له‌ ناوه‌خۆ كه‌ ئێستا هه‌ندێ كه‌سی سیاسی كردوویه‌ته‌ موزایه‌ده‌ی سیاسه‌ی .

هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان و ناتۆ هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ به‌ڵام له‌ ئاستی داخوازی ئێمه‌ نه‌بووه‌ ، له‌ هه‌مان كات چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ .

ئێستا هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزی به‌رگری عێراق كه‌ له‌و ناوچانه‌ بلاوه‌یان پێ بكرێت كه‌ بۆشایین و جموجۆڵی تیرۆریستانی تیایه‌ .

سیروان بارزانی ئاماژه‌یدا كه‌ داعش وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ ماون به‌ تایبه‌تی له‌ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كان ، له‌ قه‌ره‌چووغ هه‌ن ، له‌ ناوچه‌ی چیاكانی حه‌مرین هه‌ن و خۆیان حه‌شارداوه‌ و باره‌گای ئاشكرایان نییه‌ .

له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بارودۆخی شاری كه‌ركووك و خه‌لكی شاره‌كه‌ هه‌تا هێزه‌كانی عیراقی دووچاری هێرشی تیرۆریستانی داعش ده‌بنه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌  سیروان بارزانی رایگه‌یاند ، خواست هه‌یه‌ و به‌رنامه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌بووه‌ ، به‌ڵام هاتنی تیرۆریستانی داعش وای كرد كه‌ ئه‌وه‌لیه‌ت بدرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان .

هه‌وڵ دراوه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانان و وڵاتانی جیهان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ ئازاو شه‌ڕكه‌ره‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ ، ئێستا پرۆسه‌كه‌ زۆر چۆته‌ پێش ، هێزی پشتیوانی خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوی دیكه‌ش نراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی  80 و ئێستاش هه‌نگاوی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.