ئهمڕۆ دووشهم له پارێزگای ههولێر كۆبوونهوهیهك سهبارهت به دابینكردنی غازی ماڵان و غازی شل بۆ فڕن و نانهواخانهكان كۆبوونهوهیهكی تایبهت ئهنجامدرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ دووشەم لەدیوانى پارێزگا بە ئامادەبوونى جێگرى پارێزگار و قایمقامى ناوەند لەگەڵ نوێنەرى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبەرى نەوت و کانزاکانى هەولێر و نوێنەرى کۆمپانیاى ساوت کوردستان، سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى تایبەتمان کرد سەبارەت بە دابینکردنى غازى ماڵان و غازى شل بۆ فرن و نانەواخانەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.
ههروهها ڕایگهیاند: لە کۆبوونەوەکەدا ئالیەت و میکانزمێکى تایبەتمان دیاری کرد بۆ چۆنیەتى دابینکردنى بڕە غازى شلى پێویست بۆ سنوورى پارێزگاى هەولێر و گەیاندنى غاز بە هاووڵاتییان و نانەواخانە و فرنەکان.
پارێزگاری ههولێر ڕاشیگهیاند: تەئکیدمان لەوە کردهوە کە لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشۆتە شارى هەولێر و نرخى هەر بوتڵێک غازێکى حکوومى و تایبەتیش نابێت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر بێت.
جێگەی باسە لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى، بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارى هەولێر کە نەدەتوانرا وەک پێویست پێداویستى تەواوى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دابین بکات، ئەمەش وای کرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەوهەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.