خۆپیشاندانی دەرچووانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی لە شاری ناسرییە بهرێوهچوو.
ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقاری عێراق، بە ئامانجی دامەزراندنیان لە کەرتی گشتییدا، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی لەبەردەم دیوانی پارێزگای زیقار لە ناوەڕاستی ناسرییە، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران داوایان کردووە لە کەرتی گشتییدا دابمەزرێندرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.