بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لە شاری بەغدا چین وتوێژەکان بە تایبەت گەنجەکان، بە کورد و عەرەبەوە بەردەوامن لە پشتگیریکردنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدهگهێنێت: کار و چالاکییەکانمان بۆ بانگەشەکردن بۆ کاندیدانی خۆمان لە بەغدا چڕ کردووەتەوە و بە شەوانیش چالاکیمان ھەیە، شەوی ڕابردووش کۆبوونەوەیەک لە بارەگای لقی پێنج ئەنجام درا و تێیدا گەنج و لاو و کەسایەتیی عەرەب و کورد بەشدار بوون.
دهشڵێت: کەسایەتیی عەرەبیش بەشداری لە بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کاندیدانی پارتی دەکەن، کە ئەمەش جێگەی دڵخۆشیی ئێمەیە و ئێمەش لە رێگەی نوێنەرەکانمانەوە دەبینە داکۆکیکاری ئەو خەڵکە لە پەرلەمانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.